مۆسکۆ: دی مستۆرا لە بە بەردەوامی وتووێژەکانی ئاشتی سوریا بەگومانە

0

نوچە-ئیسنا

نوینەری روسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، سەبارەت بە بەرێوەچوونی خولی نوێی وتووێژەکانی ئاشتی سوریا گومانی هەیە.

ڤیتاڵی چورکین، نوێنەری روسیا لە ئەنجومەنی ئاسایس لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی روسیا ٢٤ دەڵێت: نەتەوەیەکگرتووەکان سەرنجێکی زیاتر دەداتە بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی سوری و دەوڵەتی سوریاش لەم نێوەدا ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکی وتووێژەکانی ئاشتی رایگەیاندووە.

جورکین گوتویەتی: وتووێژی راستەوخۆ لە نیوان ئۆپۆزسیۆن و دەوڵەتی سوریا بە ئامادەبوونی دی مستۆرا و بان کی مۆن، سکتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرێوەدەچێت.

نوێنەری سوریا لە ئەنجومەنی ئاسایش رایدەگەیێنێ، کە وتووێژەکان بە شێوەی کاتی راگیراوە و دی مستۆرا، بە هۆی ئامادەنەبوونی هەلومەرجی بەرێوەچوونی خولی نوێی وتووێژەکان بە گومانە.

ئەم دبلۆماتکارەی روسیا ئەوەش دەخاتە روو، کە بەم زوانە خولی نوێی وتووێژەکانی سوریا بەرێوەدەچێت و ئاشکراشی دەکات، کە ئۆپۆزسیۆن و دەوڵەتی سوریا بەم زووانە لە شاری پیتێرزبۆرگی روسیا کۆدەبنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com