نوچه‌نێت-ئاژانسه عێراقییه‌كان
كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری سوننه ده‌ڵێت، میلیشیا شیعه‌كان مه‌به‌ستیانه ده‌ستكاری دیمۆگرافیای ناوچه سوننه‌نشینه‌كان بكه‌ن.
عه‌بدولره‌زاق شه‌ممه‌ری، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی رێكخراوی حیراك سوننی، له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی (ئیسلام توده‌ی) ده‌ڵێت “ئه‌و میلیشیایانه بۆ رزگاركردنی فه‌للوجه نه‌هاتوون، به‌ڵكوو هاتوون تۆڵه‌ی لێبكه‌نه‌وه. مه‌به‌ستیشیانه گۆڕانكاره دیموگرافی تێدا درووستبكه‌ن، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ی پارێزگاری ئه‌نباردا هاتووه هه‌ڵده‌ستن به سوتاندن و له‌ناوبردنی تۆماره فه‌رمییه‌كانی دانیشتووانه سوننه‌كان، هه‌روه‌ك نیو ملیۆن شیعه‌یش به‌بێ مۆڵه‌تی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق و به‌ناوی سه‌ردانی مه‌زاره شیعه‌كان دزه‌یان كردووه‌ته ناو سنووره‌كانی عێراق”.
شه‌ممه‌ری هەروەها گوتویەتی “ئێمه وه‌ك حیراكی سوننی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی ئه‌نبار ئه‌م هه‌فته‌یه به‌یاننامه‌یه‌كمان ده‌ركردووه و، تێیدا داوامان له ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه هێزه ئێرانییه‌كان ناچاربكه‌ن عێراق به‌جێبهێڵ، چونكه لای ئێمه ئه‌و هێزانه داگیركه‌رن”.