نوچه‌نێت-ئاژانسه عێراقییه‌كان
رێبه‌ری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق و كه‌سێتی سیاسی دیاری شیعه، عه‌مار حه‌كیم، هۆشداریده‌دات له راكێشانی شاره‌كانی باشووری عێراق به‌ره‌و بێسه‌روبه‌ری، ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسی و خێڵه‌كییه‌كان له‌و ناوچانه‌دا.
وته‌كانی حه‌كیم له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كیدا بوون، له‌گه‌ڵ پارێزگاری به‌سره سه‌باح به‌زونی، كه ده‌گوترێ پێكه‌وه دۆخی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری پارێزگاكه‌یان تاوتوێكردووه.
حه‌كیم داوای له كه‌سایه‌تییه‌كانی باشووری عێراق كردووه، به‌ر به هه‌ر دیارده‌یه‌كی نه‌رێنی بگرن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێیی و هێزه ئه‌منییه‌كان.
پارێزگا شیعه‌نشینه‌كانی باشوور ناوچه‌گه‌لێكی تاڕاده‌یه‌ك جێگیرن له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه، به‌ڵام ناوبه‌ناو ئاڵۆزی ئه‌منییان لێده‌كه‌ێته‌وه به‌هۆی ناكۆكییه خێڵه‌كییه‌كان و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ بانده‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، كه ئێران سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كییانه.