نوچه‌نێت-ئاژانسه عێراقییه‌كان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هومام حه‌مودی، ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه سكاڵا له‌دژی ئیسرائیل تۆماربكات له‌سه‌ر بۆردوومانه‌كه‌ی ساڵی 1981 ی وێستگه‌ی ئیتۆمیی ته‌مموز و ئیسرائیل ناچارده‌كات قه‌ره‌بوی بكاته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌نووسیدا سێشه‌ممه 14ی شه‌ش، حه‌مودی داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بابه‌ته‌كه بوروژێنن و سه‌رنجی وڵاتانی بۆ رابكێشن، به‌تایبه‌ت كه ئیسرائیل به خۆشحاڵییه‌وه یادی ئه‌و په‌لاماره ده‌كاته‌وه.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد بڕیاری ژماره 487ی ساڵی 1981 كارابكات، كه به راشكاوی دانی پێدادنێ كه ئیسرائیل په‌لاماری ئه‌و وێستگه ئه‌تۆمییه‌ی عێراقی داوه، ئه‌وه‌ش ماف ده‌داته عێراق داوای قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و وێستگه ئه‌تۆمییه تایبه‌ت بووه به گه‌شه‌سه‌ندن و پێشخستنی عێراق.
شایانی باسه وێستگه‌ی ئه‌تۆمی “ئۆزیراك”ی عێراقی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا بنیاتنرابوو، به‌ڵام ئیسرائیل له په‌لامارێكی ئاسمانی‌دا رۆژی 7ی حوزه‌یرانی 1981 وێرانی كرد و له‌ناوی برد.