له به‌حره‌ین 15 هه‌زار فیدایی سه‌دام چەکدار کراوون بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی ناڕازی ئەو وڵاتە
نوچەنێت . کورد پرێس
به‌رپرسێکی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتی به‌حره‌ین ئاشکرایکرد، زیاتر له 15 هه‌زار له هێزه‌کانی فیدایی “سه‌دام حسێن” سه‌رۆک کۆماری له‌سێداره‌دراوی عێراق له‌و وڵاتەدان و حکوومه‌ت بۆ سه‌رکوتکردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به‌کاریان ده‌هێنێت.
به پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ “قاسم هاشمی” ئه‌ندامی کۆنگره‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی گه‌لی به‌حره‌ین، له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایکرد؛ دوای رووخانی رژێمەکەی سه‌دام حسێن لە عێراق زیاتر له 15 هه‌زار له هێزه‌کانی فیدایی ئه‌و له به‌حره‌ین جێگیربوون و له‌ناوچه‌کانی ریفای باکور و مه‌دینه حه‌مد نیشته‌جێکراون.
راشیگه‌یاند؛ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌حره‌ین ره‌گه‌ز‌نامه‌ی نوێیان بەخشیوە بە ئەندامانی ئەو هێزە و له ریزه‌کانی سوپا و پۆلیس و ئاسایشی گشتیدا دایانمه‌زراندوون.
هاشمی دوای جه‌خت کردن له رۆڵی ئه‌و هێزانه له رووبه‌ڕووبونه‌وه و سه‌رکوتکردنی گه‌لی به‌حره‌ین، ره‌خنه‌ی له به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌کگرته‌وه‌کان گرت به هۆی به‌شداری پێنه‌کردنی نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆن له لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له بارودۆخی به‌حره‌ین.
شیاوی ئاماژه‌یه که هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی به‌هاری عه‌ره‌بی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا، ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی وڵاتی به‌حره‌ینیشی گرته‌وه که ڕۆژئاوا، عه‌ره‌بستان و تورکیا به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی راگه‌یێندراویان، پشتگیری‌یان له حکوومه‌تی به‌حره‌ین کرد له سه‌رکوتی خۆپیشانده‌ران و ته‌نانه‌ت حکوومه‌تی سعوودییه له‌و پێناوه‌دا هێزی ڕه‌وانه‌ی به‌حره‌ین کرد بۆ به‌شداریی له سه‌رکوتی ناڕازییان.
له به‌حره‌ین 15 هه‌زار فیدایی سه‌دام چەکدار کراوون بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی ناڕازی ئەو وڵاتە
0
Share.