نوچە-باشگاه خبرنگاران
سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانی دژ بە ئیسلامییەکان، دۆناڵد ترامپ دەڵێت، خەڵکی ئەمریکا دژ بە ئەدەبیاتی دژە ئیسلامی دۆناڵد ترامپن.
بە گوێرەی ئاسۆشیتێد پرێس، باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا وێڕای بە نەشیاو وەسف کردنی لێدوانەکانی ترامپ جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەڵسوکەوت و رەفتاری جیاواز لە گەڵ ئەمریکییە موسوڵمانەکان وڵاتی ئێمە ئەمنتر ناکات.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها دەڵێت: پێشگرتن بەو کردەوە تیرۆریستیانەی کە سەربەخۆ لە لایەن تاکەکانەوە بەرێوەدەچن گەلێک دژوارە.
هێلاری کلینتۆن لەم بارەوە هەڵوێستی وەرگرتووە و دەڵێت، بۆچوونی ترامپ سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاتووچۆی موسوڵمان بۆ ئەمریکا، دەبێتەوە هۆی هاندانی ئەمریکیەکان لە دژی یەکتر، ئەمەش ئامانجی دڵخوازی تیرۆریستانە.
دۆناڵد ترامپ، رۆژی رابردووە پێداگری لە سەر هەڵوێستی خۆی لە پەیوەندی لە گەڵ قەدەغەکردنی چوونی موسوڵمانان بۆ ئەمریکا کردەوە.