کرملین نامەنووسینی ئەردۆغان بۆ پوتین ئاشکرا دەکات

0

نوچە-شفقنا

گوتەبیتژی کۆشکی کرملین، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤ی حوزەیران ئاشکرای دەکات، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان نامەی پیرۆزبایی ئاراستەیی ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا کردووە.

دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی کۆشکی کرملین لەم بارەوە جەختی لەوە کردۆتەوە، کە رۆژی رابردوو ئەردۆغان، نامەیەکی پیرۆزبایی لە ساڵیادی دامەزرانی روسیا ئاراستەی پوتین کردووە.

ئەردۆغان لەم نامەیەدا هیوای خواستووە، کە پەیوەندیەکانی مۆسکۆ و ئەنقەرە بگاتە ئاستێک کە شایانییەتی.ئەم نامەیە لە رێگای وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رەوانەی مۆسکۆ کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com