ئۆلاند: فەڕەنسا لە گەڵ مەترسی تیرۆریزم بەرەورویە

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆککۆماری فەرەنسا، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤ی حوزەیران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە گەڵ مەترسییەکی گەورە بە ناوی تیرۆریزم رووبەروویەو دەڵێت: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بە وڵاتێک و لە سەر خاکی تەنها وڵاتێک ناکرێ، بەڵکو دەبێ وڵاتانی جیهان لەم بارەوە هاریکار بن.

ئۆلاند ئەوە دەخاتە روو، کە کوژرانی پۆلیسێکی فەرەنسا و هاوسەرەکەی لە پاریس کردەوەیەکی تیرۆریستی بوو، کە رێگە نادەن وەها رووداوێک دووبارە ببێتەوە.

سەرۆککۆماری فەرەنسا جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی لە بەرەنگاروونەوەی تیرۆریزم و گەندەڵی بەردەوام دەبێ و رایدەگەێنێت، کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەم وڵاتە لە قازانجی هەموانە.

گوتەبێژی دەوڵەتی فەرەنسا دوابەدوای کوژرانی فەرماندەیەکی پۆلیسی ئەم وڵاتە لە پاریس گوتویەتی: کوژرانی پۆلیسێکی فەرەنسا لە لایەن کەسێکی چەکدارەوە کردەوەیەکی تیرۆریستییە.

بە گوتەی بەرپرسانی فەرەنسا، کەسی هێرشبەر شەوی دووشەممە بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر پۆلیسێکی ئەم وڵاتە لە ماڵەکەی و، دواتر بۆ خۆشی بە هۆی شەڕ و پێکدادان لە گەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە گیانی لە دەستدا.هاوسەری پۆلیسەکەش گیانی لە دەست داوە بەڵام منداڵەکانی توانیویانە لە شوێنی رووداوەکە دەرباز بن.

لە کاتیکدا کاردانەوەی بەرپرسانی فەرەنسا، بەرامبەر بەم هێڕشە تیرۆریستیە بەردەوامە، داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com