کۆشکی سپی: توندئاژۆکان، ئیسلام بەلارێدا دەبەن

0

نوچە-ئیسنا

گوتەبێژی کۆشکی سپی سەبارەت بە وتەکانی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندی لە گەڵ رووداوە تیرۆریستییەکەی یانەی شەوانەی هاو رەگەزبازان لە ئۆرلاندۆی فلۆریدا دەڵێت: ئۆباما لە دەستەواژەی”ئیسلامی رادیکاڵ”کەڵک وەرناگرێ، چونکە لە خۆیدا شەرعیەت دەداتە گروپە تیرۆریستیەکان.

بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، باراک ئۆباما هێرشەکەی مەحکوم کردن بەڵام دەستەواژەی “تیرۆریزمی ئیسلامی توندڕەو”ی بە کار نەهێنا.

جاش ئێرنێست، گوتەبێژی کۆشکی سپی وێڕای بەرگری کردن لە ئۆباما،دەڵێت: سەرۆککۆماری ئەمریکا بە کەڵک وەرفگرتن لە دەستەواژەی ئیسلامی رادیکاڵ شەرعییەت ناداتە گروپە تیرۆریستیەکان، چونکە ئەم گروپانە بەردەوام لە هەوڵی چەسپاندنی ئەو فکریەتەدان کە ئیسلام دژ بە رۆژئاوایە.

ئێرنێست هەروەها دەڵێت:زۆیەک لەم رێخراوانە لە ئایینی ئیسلام لایانداوە، تا بەم هۆیەوە پاساو بۆ  کوشتار و کاروباری خۆیان بێننەوە.

گوتەبێژی کۆشکی سپی جەخت لەوە دەکاتەوە، ئۆباما ئاگادارە کە  رێکخراوە تیرۆریستییەکانی لە چەشنی داعش لە هەوڵدان ئایینی ئیسلام بکەنە ئامرازێک و لەم رێگەوە خۆیان وەک خەباتکار نیشان بدەن، بەڵام لە هەڵەدان.

ئێرنێست ئەوە ئەمە هەڵە وتەنها ئەفسانەیەکە و حەقیقەتی نییە. ئەمریکا بەوەوە خەریکە لە بایەخ و بەهاکانی ئەم ئەفسانەیە کەم بکاتەوە، چونکە بەردەوام بوونی ئەم ئەفسانەیە لای تیرۆریستان یەکانە بە شەرعییەت و رەوایی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com