سیستانی: فەتواکەم بۆ بەرگری لە عێراق بوو نەک لە دژی سوننەکان

0

نوچە-ئیسنا

ئایەتولڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئامانجی فەتواکەی بەرگری کردن لە عێراق بووە، بەرامبەر بە بیانیەکان و دەڵێت مەبەستی سوننەکانی ئەم وڵاتە نەبووە.

بە گوێرەی کەناڵی ئەلعەرەبیە، سیستانی رایگەیاندووە: ئێوە دەبێ یارمەتی برا ئاوارەکانی خۆتان لە شارەکانی موسڵ، رومادی، سەڵاحەدین و ناوچەکانی دیکە  بدەن . بێ ئەوەی کە لێیان بپرسن شیعەن یان سوننە.

سیستانی لە درێژەدا دەڵێت: کاتێک کە داعش و هاوپەیمانەکانی شارەکانی عێراقیان کردە ئامانج ،پەرەیان بە کوشت و کوشتار و گەندەڵی دا، من ئەو کات فەتواکەم بۆ بەرگری کردن لە عێراق بوو نەک لە دژی سوننەکان.

سیستانی ئەم پرسیارە رووبە رووی خەڵکی عێراق دەکاتەوە، کە ئایا لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا یەک وشە بێڕێزی بە برایانی سوننە کراوە؟ بە تایبەت لە کاتانەی کە ئاژاوە و تەقینەوە زۆرێک لە ناوچەکانی شیعەنشینی گرتبووەوە؟

سیستانی ئاشکراشی دەکات کاتێک کە بارەگا و “حرمین امامین عسگرین” تەقێندرایەوە، داوای لیکراوە کە فەتوایەک دەربکات، بەڵام پێی راگەیاندوون کە ئەگەر تەواوی شارەکانی شیعەنشین لە ناوببردرێ بۆتان نییە لە دژیان بجەنگن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com