نوچه‌نێت-ئاژانسی كول عێراق
وزاره‌تی پلاندانانی عێراق ده‌ڵێت، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق بۆ 22.5% به‌رزبووه‌ته‌وه و دانیشتووانیشی به خێرایی زۆر ده‌بن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، عه‌بدولزوهره هینداوی، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی كول عێراق ده‌ڵێت “ساڵی 2015 رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق بۆ 22.5% به‌رزبووه‌وه، ئه‌وه له‌كاتێكدا ساڵی 2014 رێژه‌كه 15% بوو”.
هینداوی گوتویەتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شه‌ی دانیشتووان به‌رزه و ده‌گاته 3%، ئه‌وه‌ش مانای وایه دانیشتووانی عێراق ساڵانه یه‌ك ملیۆن زیادده‌كه‌ن!
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان، ساڵی 2010 رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق 23% بوو، به‌ڵام دواتر رێژه‌كه له دابه‌زین به‌رده‌وام بوو تاكو ساڵی 2014 گه‌یشته 15%، كه‌چی دوای ئه‌و ساڵه و به هاتنی داعش و قه‌یرانه داراییه‌كانی یعێراق رێژه‌كه دیسان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 22.5%.
هه‌ژارترین پارێزگای عێراق پارێزگای سه‌ماوه‌ی باشوور بووه، دوابه‌دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌كه له زیقار، دیوانیه، بابل و سه‌ڵاحه‌دین هاتوون.