نوچه‌نێت-سه‌باح جه‌دید
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه و ماڵپه‌ڕی سه‌باح جه‌دیدی عێراقی، ساڵح موسلیم ده‌ڵێت، سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌رچووه و پێویسته كورد، د‌رك به‌و راستییه بكه‌ن كه به‌غدا ده‌روازه‌ی ستراتیژی كورده له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان.
له‌باره‌ی سرووشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا، موسلیم ده‌ڵێت “شتێك هه‌یه كه ده‌بێ هه‌مووان دركی پێبكه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌غدا ده‌روازه‌ی ستراتیژی كورده بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، چونكه تاكه پایته‌خته هه‌ر زوو دانی به بوونی كورد-دا ناوه”، موسلیم هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “به‌غدا گونجاوترین پایته‌خته بۆ ئه‌وه‌ی كورد په‌یوه‌ندی ستراتیژییان له‌گه‌ڵی هه‌بێت. بۆیه ده‌بێ بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی كێ فه‌رمانڕه‌وایی به‌غدا ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵیدا ده‌بێ به‌هێز بن، به بڕوای من حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌بێ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسایی بكاته‌وه و په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ پێكبهێنێ”.
له‌باره‌ی پرسی گشتپرسی بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی له باشووری كوردستان، موسلیم ده‌ڵێ “رێز له ویستی گه‌لی كوردستانی عێراق ده‌گرم، به‌ڵام سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌رچووه و ئێمه پشتویانی درووستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ناكه‌ین، جا كوردی بێ یان عه‌ره‌بی یان توركی، ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه”.