پوتین پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ئۆباما دەکات

0

نوچە-مهر

سەرۆککۆماری روسیا لە پەیامێکدا، بە  بۆنەی رووداوەکەی ئۆرلاندۆ سەرەخۆشی لە سەرۆککۆماری ئەمریکا و خەڵکی ئەو وڵاتە دەکات.

بە گوێرەی ئیتار تاس، ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا  بەرامبەر بە کوژرانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئەمریکایی بە هۆی رووداوە تیرۆریستیەکەی ئۆرلاندۆ داخ و کەسەر و سەرەخۆشی خۆی دەردەبرێ.

لە راگەیێندراوێکی کۆشکی کرملین، کە بەم بۆنەوە بڵاو بۆتەوە هاتووە، سەرۆکی دەولەتی روسیا لە پەیامێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لە خەم و پەژارەی کەس و کاری قوربانیانی ئەم تاوانە دڕندانەیە خۆی بە هاوخەم  دەزانێ و هیواداری چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێ.

جێی ئاماژەیە کە بە هۆی رووداوە تیرۆریستیەکەی رۆژی یەکشەممە، لە یانەی شەوانەی هاورەگەزبازەکان لە ئۆرلاندۆ لانی کەم ٥٠ کەس کوژران و ٥٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com