نوچە-قطرە
رۆژنامەی گاردیان لە هەوالێکدا دەڵێت، هاوسەری پێشووی عومەر مەتین، تەقەکەر و ئەنجامدەری هێڕشە تیرۆریستیەکەی ئۆرلاندۆ پشتڕاستی کردۆتەوە، کە پێشتر لە لایەن عومەر مەتینەوە لێدانی بەرکەوتووە وتەنانەت بە بارمتە گیراوە.
ستارە یوسفی ،هاووڵاتی ئەفغانی کە بۆ ماوەی چوار مانگ هاوسەری عومەر مەتین بووە دەڵێت، نەیتوانیوە عومەر مەتین تەحەمول بکات و لە ئەنجامدا لێی جیا بۆتەوە.
ستارە ئەوەشی پشتڕاست کردۆتەوە، کە هاوسەری پێشووی واتە مەتین عومەر نەخۆشی دەرونی هەبووە. بە جۆرێک کە چەندینجار بەرلێدانی داوە و تەنانەت بە بارمتەی گرتووە.
ستارە کە ئێستا لە کلرادۆ دەژی دەڵێت: لە ساڵی ٢٠٠٩ و بە یارمەتی بنەماڵەکەی توانیویەتی لە دەستی مەتین رزگاری بێت.