نوچه- ئیره‌م نیوز
شاهین دادخواه، ئه‌ندامی پێشووی تیمی دانوستانكاری دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و راوێژكاری ئه‌منی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئاشكرای كرد، كه له ساڵی 2010 سه‌ردانی ئیسرائیلی كردوه دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجومه‌ن ته‌كلیف كراوه.
دادخواه دەڵێت، له‌گه‌ڵ وه‌زیری پیشه‌سازی ئیسرائیل و به‌رپرسانی ده‌زگای موساد كۆبوه‌ته‌وه و باسی چه‌ندین ته‌وه‌رییان كردوه، له‌ناویاندا رێگاكانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا.
راوێژكاره‌كه‌ی رۆحانی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ده‌نگی ئه‌مریكای فارسی جه‌ختی له‌وه كردوه‌ته‌وه، كه ئه‌و راپۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌لی داوه‌ته حكومه‌ت و لایه‌نه باڵاكانی ئێران و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی ته‌لئه‌بیبی بۆ روون كردونه‌ته‌وه.
دادخواه پێیوایه، كه ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه له‌سه‌ر بنه‌مای نێوده‌وڵه‌تی بوه، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، ئیسرائیلیش ” راستییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و بوونی هه‌یه”.
هه‌روه‌ها گوتی ” كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیل له میانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بوه. ئه‌و یه‌كه‌م به‌رپرس نییه بۆ ئەو کارە تەکلیف بکرێت، پێشتر چه‌ندین به‌رپرسی تر ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌یان ئه‌نجامداوه به فه‌رمانی راسته‌وخۆی حكومه‌تی ئێران”.