نوچه- عه‌ره‌بی 21
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی نزیك له سوپای پاسدارانی ئێران، حكومه‌تی ئێران و راوێژكاری حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێرانی‌یان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كارده‌كه‌ن بۆ ناشرین كردنی قاسم سوله‌یمانی له ناوخۆی ئێران.
پێگه‌ی “پارس” ی نزیك له سوپای پاسداران ده‌ڵێت ” كه‌سانێك هه‌ن هیواخوازن جه‌نه‌راڵ سوله‌یمانی، به سه‌لامه‌تی نه‌گه‌ڕێته‌وه و له به‌ره‌كانی جه‌نگدا بكوژرێت” له ئاماژه‌یدا بۆ به‌شداری قاسم سوله‌یمانی له جه‌نگه‌كانی عێراق و سوریا.
راوێژكاری رۆحانی داوای له به‌رپرسانی ئێران كرد سوله‌یمانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2017 ی ئێرانه‌وه نه‌گلێنن.
حوسامه‌دین ئاشنا، راوێژكاری حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران، ئاراسته‌ی قسه‌كانی رووی له بازنه‌ی نزیك له خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بوو و گوتی ” لێمانگه‌ڕێن جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی، له لوتكه‌ی ئه‌فسانه‌ی به‌رگری كردن له مه‌زاری خاتوو زه‌ینه‌ب له سوریا بهێڵینه‌وه، رازی نابین وه‌ك هه‌ردوو جه‌نه‌راڵ موحسین ره‌زایی و غالیبافی لێبێت، كه له چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی دژی گه‌لی ئێران تێوه‌گلان”.
جه‌نه‌رال موحسین ره‌زایی و باقر غالیباف، دوو پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران بوون له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌سه‌ر كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كان، روحانی به‌وه تۆمه‌تباری كردن كه ده‌ستیان هه‌بوه له سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانی خوێندكارانی تاران، حوسامه‌دین ئاشنا راوێژكاری رۆحانی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به‌م رووداوه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سوله‌یمانی له بابه‌ته ناوخۆییه‌كانه‌وه نه‌گلێنرێت، له رێگه‌ی رازی كردنی بۆ خۆپاڵاوتن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئێران.
پێگه‌ی ” پارس” ئاشكرایكرد كه لێدوانه‌كانی ئاشنا ” نیشانه‌ی زیادبوونی نیگه‌رانییه‌كانی حه‌سه‌ن رۆحانییه، له به‌شداری كردنی سوله‌یمانی كه خۆشه‌ویستی خه‌ڵكه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2017ی سه‌رۆكایه‌تی ئێران‌دا.
ئه‌و پێگه‌یه هێرشی كرده سه‌ر راوێژكاره‌كه‌ی رۆحانی، به‌وه‌ی كه داوای كردوه سوله‌یمانی له بابه‌ته ناوخۆییه‌كانی سیاسه‌تی ئێرانه‌وه نه‌گلێنرێت و دەڵێت ” دیاره به‌رێز راوێژكار نازانێت، به‌ڵام ئه‌وه راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه ئه‌گه‌ر جه‌نه‌راڵ سوله‌یمانی نه‌بوایه ئێستا ئه‌و راوێژكاری راگه‌یاندنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌بوو، ئامۆژگاری پێشكه‌ش ده‌كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی ئامێری باشتر بۆ په‌ڕاندنی سه‌ری خه‌ڵك له به‌رده‌م كامێرا‌كان”.
” پارس” له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو گوتی ” ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌نه‌راڵانه‌ی وه‌ك قاسم سوله‌یمانی و غالیباف نه‌بوونایه، ئه‌وا ئاشنا و هاوشێوه‌كانی له لایه‌ن داعشه‌وه له ترشی سوتێنه‌ردا شیده‌كرانه‌وه‌و مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه هه‌ڕه‌شه كردن له سوله‌یمانی و چواندنی به موحسین ره‌زایی و غالیباف”.
پێگه‌ی ” پارس ” هۆشداریدا له پاشه‌كشه‌ی جه‌ماوه‌ری سوله‌یمانی له ناوخۆدا، به‌هۆی ” هێرشه‌كانی رۆژئاوا” له‌سه‌ری به هۆكاری ئاماده‌بوونی له عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن و لوبنان، له‌لایه‌ك و هاوكات هاندانی ناوخۆیی له دژی و پێشكه‌شكردنی بۆ رای گشتی ئیران، كه گوایا پاڵێوراوی سوپای پاسدرانه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئێران وه‌ك ركابه‌ری حه‌سه‌ن رۆحانی.
ئه‌و پێگه‌یه گاڵته‌ی به راوێژكاره‌كه‌ی رۆحانی كردوه، به‌هۆی لێدوانه‌كانییه‌وه و گوتویه‌تی ” دیاره به‌رێز ئاشنا و هاورێكانی پێیانوایه، جه‌نه‌راڵی باش ئه‌وه‌یه كه ده‌ستوه‌رناداته سیاسه‌ت و ده‌ڕوات بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ و به سه‌لامه‌تی ناگه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌نه‌رالی باش لای ئه‌وان ئه‌و جه‌نه‌راڵه‌یه كه ده‌ڕوات بۆ سوریا و له رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی و چاره‌نوسی سیستمی سیاسی ناپرسێته‌وه”.