حەسەن نەسروڵڵا : چاوێکتان لە حەلەب و چاوێکتان لە باشور بێت

0

نوچە-ئیسنا

سەید حەسەن نەسروڵڵا، سەرکردەی حزبوڵڵای لوبنان لە لیدوانێکدا ستراتیژی قۆناغی داهاتووی میحوەری بەرگری لە رستەی” چاوێکتان لە حەلەب و چاوێکتان لە باشور بێت”دەخاتە روو.

بە گوێرەی رۆژنامەی”السفیر”ی چاپی لوبنان، سەید حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان جەخت لە یەکگرتووی لایەنە ئیسلامیەکانی سەر بەمیحوەری بەرگری دەکاتەوە.

نەسرولڵا لە دیداری هەفتەی رابردووی لە گەڵ ژمارەیەک لە شەڕڤانانی بەرەکانی باشوری و ئەندامانی حزبولڵا، لە بەرەکانی شەڕی سوریا جەختی لە ئامادەیی میحوەری بەرگری کردۆتەوە، بۆ رووبەرووبوونەوە لە ئەگەر و گۆڕانکارییەکان.

سەید حەسەن نەسرولڵا، لە دوتوێی وتارێکیدا تیشک دەخاتە سەر گۆڕانکاریانەی سوریا و بە تایبەت رۆڵی سعودیە، قەتەر و ئەمریکا و بە تایبەتیتر هێرش دەکاتە سەر تورکیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە و دەڵێت: لە ئێستادا تەنانەت نوێژکردن لە مزگەوتی ئۆمەوییەکانی دیمەشق  وحەلەب بۆ ئەردۆغان تەنها خەونێکە.

نەسروڵڵا هەروەها ئاماژە دەدات بە رۆڵی وڵاتانی عەرەبی و رۆژئاوایی، بۆ خەوشدارکردنی سیمای میحوەری بەرگری و جەخت لەوە دەکاتەوە، کە سیاسەتەکانی سەعدیە لە ناوچەکە بۆتە بەربەست لە بەردەم ئازادی فەلەستینیەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com