گاردیان: منداڵانی پەنابەر لە فەرەنسا دەستدرێژییان دەکرێتە سەر

0

نوچەنێت-شفقنا

رۆژنامەی گاردیان لە ژمارەی ئەمرۆی خۆی، دووشەممە 13-6-2016 نووسیویەتی: منداڵانی پەنابەر لە کەمپەکانی پەنابەران لە فەرەنسا لە بەرامبەر بردنیان بە شێوەی قاچاخ بۆ بەریتانیا دەستدرێژییان دەکرێتە سەر.

بە گوێرەی گاردیان، لە راپۆرتێکدا کە لە لایەن یونیسێفەوە ئامادە کراوە، ئەم رێکخراوە سەبارەت بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵانی پەنابەر لە کەمپەکانی کالی و دنێکبێرک لە فەرەنسا هۆشداری دەدات. بە پێی ئەم راپۆرتەی یۆنیسێف، منداڵانی پەنابەر لە بەرامبەری راگواستنیان بۆ بەریتانیا ناچار بە ئەنجامدانی تاوان دەکرێن.

لە راپۆرتەکەی یۆنیسێف، کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 9-6-2016، بڵاو بۆتەوە ئاماژە بەوە دراوە، کە لە گەڵ ژمارەیەک لە منداڵانی پەنابەر لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا وتووێژ کراوە و دۆخی ئەوان بە راشکاوانە خراوەتە بەرباس.

گاردیان دەڵێت: وەزیری ناوخۆی فەرەنسا بەم زووانە  لە پەیوەندی لە گەڵ وادە و بەڵێنی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بۆ خێراکرانی وەرگرتنی منداڵانی پەنابەر لە ئەنجومەنی گشتیی ئەم وڵاتە لێپرسینەوەی لێدەکرێت.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئەمڕۆی گاردیان، 150 منداڵ لە کەمپی کالی فەرەنسا، خاوەنی بنەماڵەی بەریتانین و رەنگە رەوتی هاتن و وەرگرتنیان بۆ ئەم وڵاتە یەک ساڵ بخایەنێ.

گاردیان هەروەها  بە پشت بەستن بە رێکخراوی هاووڵاتیانی بەریتانیا ئاشکرای دەکات، کە منداڵانی پەنابەر لە کەمپی پەنابەرانی کالی لە فەرەنسا بێ باوک و دایکن و بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێ کە لە خوێندن بێبەش کراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com