موچەی فەرمانبەرانی عێراق كەم دەكرێتەوە و باجی لە سەر دادەنرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

كەم كردنەوەی موچە فەرمانبەرانی عێراقش دەگرێتەوە و باجی لە سەر دادەنرێت.

لە گەڵ ئەو دۆخەی عێراق تێكەوتووە، کە توشی چەندین قەیران بۆتەوە یەك لەوانە قەیرانی داراییە،  کە حكومەتی عێراقی بریارێكی دەركردووە بۆ فەرمانبەرانی بە ناوی وەگرتنی باج و هەروەها بریاری داوە موچەی فەرمانبەرانی خۆی كەم بكاتەوە.

لە لێدانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سۆران ئیسماعیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسۆنی پارتی دیمکراتی کوردستان، سەبارەت بە کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی عێراق و قەرزی نێودەوڵەتی رایگەیاند: قەزری بانكی نێودەوڵەتی IMF ئەوەیە كە چەندین مەرجی هەیە بۆ كەم كردنەوەی موچەی فەرمانبەران و هەروەها كەمكردنەوەی موچەی پلە باڵاكان.

سۆران ئیسماعیل دەڵێت، ئەو قەرزی بانكی نێودەوڵەتی IMF هاوكاری بودجەی عێراقە لە چوار چێوەی ریفۆرم لە بودجە و چارەسەر كردنی کێشە و گرفتەکانی بودجە.

ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژە بەوە دەدات، هەر كەسێك موچەی ملیۆنێك دینار بێت، ئەوا %15 ئەوا باجیان لێ‌ وەردەگێرێت و كەمترینیش لە %3 دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com