عومەر مەتین، تاوانباری هێرشەکەی ئۆرلاندۆ کێ بوو؟

0

بەرپرسانی ئەمریکایی رایانگەیاندووە کە ناوی ئەنجامدەر و تاوناباری سەرەکی هێرشەکەی سەر یانەی هاوڕەگەزبازانی ئۆرلاندۆی سەر بە ئەیالەتی فلۆریدا،عومەر میر سدیق مەتین-ە. ناوبراو بە هۆی هێرشی پۆلیسی فیدڕاڵ بۆ ئازادکردنی بارمتەکان گیانی لە دەستدا.

عومەر مەتین،هاووڵاتی ئەمریکی و تەمەن 29 ساڵە بوو و باوک و دایکی بە رەچەڵەک ئەفغانین.  مەتین لە دایکبووی نیۆیۆرکە ،بەڵام نیشتەجێی شاری فۆرت پیرس بوو کە دەکەوێتە باشوری ئۆرلاندۆی سەر بە ئەیالەتی فلۆریدا. ئەو شارەی کە عومەر مەتینی لێ نیشتەجێی بوو لە گەڵ شوێنی رووداوەکە بە سەیارە دوو کاتژمێر مەودای هەیە.

عومەر مەتین کوڕێکی 3 ساڵانیشی هەیە. کەناڵی ئێن.بی.سی ئەمریکا، لە زاری بەرپرسێکی خۆجێی فلۆریداوە رایگەیاندووە، کە عومەر مەتین بڕوانامەی ئاگرکوژێنەوەی هەبووە.

رووداوەکەی یانەی شەوانەی ئۆرلاندۆ، لە بەرەبەیانی 12ی حوزەیرانی وەک مەرگبارترین هێرشی چەکداری لە مێژووی هاوچەرخی ئەمریکا ناوبانگی دەرکردووە.

یەکێک لە بەرپرسانی پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمریکا گوتوویەتی، پێدەچێ گومانلێکراوەکە سەر بە گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکان بووبێت. لە هەمان کاتدا رایانگەیاندووە جارێک روون نییە، کە ئایا ئەم رووداوە تەنها رەهەندێکی ناوخۆیی هەیە یان دەکەوێتە خانەی تیرۆریزمی نێودەوڵەتیەوە.

میر سدیق، باوکی عومەر مەتین بە ئێن.بی.سی ئەمریکای گوتووە، کە کوڕەکەی بە هۆکاری ئایینی ئەم هێرشەی ئەنجام نەداوە و پێدەچێ زۆرتر بە هۆی دژایەتی لە گەڵ بیروباوەڕی هاورەگەزبازی کە هەیبووە، هێرشی کردبێتە سەر ئەم یانەیە.

میر سدیق لەمباریەوە رایگەیاندووە، کە ماوەی دوو مانگ بەر لە ئێستا کوڕەکەی نەفرەتی خۆی لە رەفتاری دوو کەسی هاورەگەزباز دەربڕیووە، کە یەکتریان ماچ کردووە. هاوکات بە داخ بوونی خۆی و بنەماڵەکەی  بۆ ئەم رووداوە رایگەیاندووە و دەڵێت وەک خەڵکانی دیکەی ئەمریکا حەپەساون.

بە گوتەی پۆلیس، عومەر سدیق دەمانچە و چەک و هەندێک کەرەستەی جێی گومانی پێ بووە. دەگوترێ ناوبراو هیچ کات لە لیستی ئەو کەسانەدا نەبووە کە بە هۆکاری تیرۆرستی خرابێتە ژێر چاودێریەەوە، هەر چەند بە هۆی رووداوێکی دیکەوە کە پەیوەندی بە بابەتی تیرۆرستییەوە نەبووە ماوەیک لە ژیر چاودێری پۆلیسدا بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com