سوپای پاسدارانی ئێران كوشتنی پێنج گەریلای پژاکی راگەیاند

0

نوچەنێت

سوپای پاسدارانی ئێران كوشتنی پێنج گەریلای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاکی لە ناوچەی سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 13-6-2016 قەرارگەی هەمزەی سەیدولشوهەدای سەر بە سوپای پاسداران، لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاند، ئەو تیمە پێنج کەسییە لە ئۆپەراسیۆنێکی وردی هەواڵگریدا لە سەردەشت، دوای شوێنهەڵگرتن كوژراون.

قەرارگەی هەمزەی سەیدولشوهەدا، کاتی كوژرانی گەریلاکانی پژاکی رانەگەیاندووە، بەڵام گوتوویەتی بڕێکی زۆر چەک و چۆڵ و بەڵگەیان لێگیراوە.

راگەیێندراوەكەی سوپای پاسداران بەرپرسیاریەتی كوژرانی دوو ئەندامی خۆجێیی پاسداران و ئەندازیارێكی بەسیجی لە ناوچەی سەردەشت خستووەتە ئەستۆی ئەو گەریلایانە.

رۆژی 4-5-2016، لە نزیک شارەدێی رەبەتی سەر بە شارۆچكەی سەردەشت، هێرشکرایە سەر ژمارەیەک لە ئەندامانی خۆجێیی سوپای پاسداران و شەڕ و پێكدادان روویدا،
هێزەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – یەرەكە، لقی سەربازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی لەئەستۆگرت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com