ئۆباما رووداوەکەی ئۆرلاندۆ بە تیرۆرستی وەسف دەکات و داعشیش لە ئەستۆی دەگرێت

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە رووداوی کارەساتباری ئۆرلاندۆ دەڵێت: ئەم رووداوە کردەوەیەکی تیرۆرستی و دەرئەنجامی نەفەرت بووە و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە دەبێ هەوڵەکانیان چر بکەنەوە تاوەکوو پەیوەندی و بەستراوەیی ئەنجامدەری هێرشەکە بە گروپە تیرۆرستییەکانەوە ئاشکرا بکرێت.

بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس، ئۆباما رایگەیاندووە، کە پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمریکا  لەم رووداوە وەک کردەوەیەکی تیرۆرستی دەکۆلێتەوە.

عومەر سدیق مەتین، سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە 12-6-2016،  لە رۆژهەڵاتی ئەمریکا لە رووداوێکدا، کە بە مەرگبارترین تەقەکردن لە مێژووی ئەمریکا ناوی لێ دەبردرێ،٥٠ کەسی لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازان کوشت و ٥٣ کەسی دیکەشی بریندار کرد.

ئۆباما جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەم هێرشە ئەوەمان وەبیر دێنێتەوە کە هێرش بۆ سەر هەر ئەمریکییەک هێرش بۆ سەر هەموو ئەمریکا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کەناڵی هەواڵی ئێن.بی.سی دەڵێت، تەقەکەرەکەی پێش ئەوەی هێرشەکەی بۆ سەر یانەکە ئەنجام بدات لە پەیوەندی تەلەفوونی لە گەڵ ژمارەی 911 کە ژمارەی فریاکەوتنی ئەمریکا هەژمار دەکرێ، سوێندی وەفاداری بە داعش و ئەبوبەکر بەغدادی،سەرکردەی ئەم گروپە خواردووە.

جێی ئاماژەیە داعش لە رێگەی راگەیێندراوێکەوە کە لە سەر ماڵپەڕی “اعماق” دایناوە کە بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com