نوچه‌نێت-عێراق پرێس
رۆژنامه‌نووسێكی عێراقی به‌ناوی كه‌ڕاڕ دبیانی، پێشكه‌شكارێكی پرۆگرامه سیاسییه‌كان بووه، له دۆخێكی ته‌مومژاویدا سه‌رنگوم ده‌بێت و گێڕانه‌وه‌ی زۆر هه‌ن سه‌باره‌ت به هۆكاری دیارنه‌مانی، هه‌موو گێڕانه‌وه‌كانیش ئاماژه به كوژرانی ده‌كه‌ن.
كه‌ڕاڕ دبیانی، پێشكه‌شكه‌ری به‌رنامه سیاسییه‌كانی كه‌ناڵی ئیشراق، چاره‌نووسی نادیاره و له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه نه‌توانراوه په‌یوه‌ندی پێوه‌بكرێ، ئوتومبیله‌كه‌شی له كه‌ناری رووباری دیجله بینراوه‌ته‌وه له به‌غدا.
هه‌رچه‌نده ده‌وترێ دبیانی خۆی كوشتووه، به‌ڵام روانگه‌ی عێراقی بۆ ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات، لیژنه‌یه‌كی لێپێچینه‌وه پێكبهێنێت بۆ دیاریكردنی هۆكاری سه‌نگومبوونی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه.
روانگه عێراقیه‌كه گومانی له‌وه هه‌یه دبیانی خۆی كوشتبێ و ده‌ڵێت، ده‌بێ وه‌ك كوشتنێكی ئه‌نقه‌ست لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدابكرێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به خنكان له دیجله‌ش مردبێ.
روانگه‌ی عێراقی بۆ ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان ده‌ڵێت، دبیانی له دۆخێكی ئاسایی‌دا ژیاوه و هیچ گرفتێكی ده‌روونی نه‌بووه، به رێكوپێكی كاریكردووه و به‌رنامه له‌فزیۆنییه‌كانی پێشكه‌شكردووه، بۆیه رێی تێناچێ خۆی كوشتبێ.