نوچه‌نێت-عه‌ره‌بی جه‌دید
پارێزگاری ئه‌نبار سوهه‌یب راوی، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له كوشتاری هۆزی مه‌حامیده‌ی دانیشتووی قه‌زای سه‌قڵاویه‌ی ئاشكراكرد و، پشتڕاستی كرده‌وه كه راپۆرتی لیژنه‌كه، حه‌شدی شه‌عبی سه‌ركۆنه كردووه به‌وه‌ی 49 كه‌سی ئه‌و هۆزه‌یان كوشتووه و 643 كه‌سی تریشیان لێ بێسه‌روشوێن كردوون.
سوهه‌یب راوی داوای له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق كردووه، ده‌ستێوه‌ردا بكه‌ن و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن.
سوهه‌یب راوی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار گوتی “كۆنووسی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كوشتاری هۆزی مه‌حامیده له سه‌قڵاویه ته‌واو بووه و وردبینی له دۆسیه‌كان كراون و چوونه‌ته شوێنی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ شایه‌تحاڵه‌كان كردووه”.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا سوهه‌یب راوی دەڵێت “لیژنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه و به‌ره‌نجامه‌كان گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه ژماره‌ی قوربانییانی به ناهه‌ق كوژراو گه‌یشتووه‌ته 49 كه‌س، ئه‌وانه كاتێك كوژراون كه خۆیشیان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كردبوو، هه‌ندێك له قوربانییه‌كان ناناسرێنه‌وه و ژماره‌ی قوربانییه‌كان قابیلی زیادبوونه” .
جگه له كوژراوه‌كان، راوی گوتی “ژماره‌ی ئه‌وانه‌ش كه چاره‌نووسیان ونه گه‌یشتووه‌ته 643 كه‌س كه ئه‌وانیش خۆیان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كردبوو”.
راوی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی له سه‌قڵاویه تووشی ئه‌شكه‌نجه‌دان و سوكایه‌تی و تۆڵه‌لێكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی بوونه‌ته‌وه.
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه داوای له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و پارێزگار كردووه، له به‌دواداچوونی دۆخه‌كه به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ك داوای له سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و په‌رله‌مان كردووه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فراوانتر پێك‌بێنن بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی بابه‌ته‌كه و درێژه‌ی رووداوه‌كان روونبكه‌نه‌وه، داوایشی له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كردووه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ تاوانباران بكه‌ن و رێگه‌ش له حه‌شد بگرن.
پێشووتر نێرده‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، تایبه‌ت به مافی مرۆڤ گوتبووی كه راپۆرتی بڕواپێكراوی له‌به‌رده‌ستدان كه ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌وانه‌ی له فه‌للوجه هه‌ڵاتوون له‌سه‌رده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی، تووشی ئه‌شكه‌نجه هاتوون و گومانی ئه‌نجامدانی چه‌ندین حاڵه‌تی له‌سێداره‌دان ده‌كرێ.