نوچه‌نێت-سه‌وت عێراق
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت، هیچ كه‌س وه‌ك بارزانی به نوێنه‌ری خۆیان نازانن، سیاسه‌توانه‌كانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سوننه شكستیان هێناوه له بونیاتنانی پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی روون كه خزمه‌تی سوننه‌كان بكات.
موزاحم ئه‌لحویت وته‌بێژی هۆزه عره‌بییه‌كانی نه‌ینه‌وا هه‌روه‌ها دەڵێت “سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی، باشترین كه‌سه كه سوننه‌كان به نوێنه‌ری خۆیانی بزانن، چونكه بارزانی زۆر شتی بۆ ئێمه كردووه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی داعش په‌لاماری داین”.
حویت هەروەها دەڵێت”سه‌رانی سوننه له عێراق شكستهێنان هێناوه، له بونیاتنانی پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی روون كه خزمه‌تی پێكهاته‌ی سوننه له عێراق بكات و، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی درووستبوونی گرژی له‌نێوان كورد و عه‌ره‌به سوننه‌كان”.
حویت دانی پێدا ده‌نێ كه “هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی سوننی هه‌وڵده‌ده‌ن ناكۆكی له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بی سوننه درووستبكه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كانی بارزانی و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له پاراستنی دانیشتووانه سوننه‌كان و په‌نادانیان و رزگاركردنی ناوچه‌كانیان له‌ده‌ستی داعش، شكستی به‌و هه‌وڵانه هێنا”.
حویت داوای كرد “پیاوماقوڵ و هۆزه سوننییه‌كان، له ده‌وری فه‌رمانده‌یی بارزانی كۆببنه‌وه، چونه بارزانی به‌رگریكاری راسته‌قینه‌یه له مافی هه‌موان”.