نوچه- سی ئێن ئێن
تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی باس له‌وه ده‌كات، كه هێشتا زووه دڵخۆش بین به پاشه‌كشه‌ی داعش، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و خاكه تاریك و ژه‌هراوییه‌ی بوه هۆی گه‌شه‌كردنی هه‌زاران كه‌سی توندڕه‌و له عێراق و ناوچه‌كه، هێشتا به‌پیتی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه.
بین ویدمان، په‌یامنێری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له تۆڕی سی ئێن ئێن له راپۆرته‌كه‌یدا رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ڵێت، له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا، كاتێك هێشتا سه‌ددام حسین له ده‌سه‌ڵاتدا بوو، به‌رپرسێكی پایه‌بڵندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و زانیاری عێراق پێیڕاگه‌یاندم، كه رۆژێك دێ له عێراقدا نه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌بێت رق و كینه‌یه‌كییان هه‌ڵگرتوه كه هیچ كه‌س به خه‌یاڵیدا نایه‌ت.
ویدمان هۆشداریدا له‌وه‌ی، كه شكستی به‌هاری عه‌ره‌بی و ئه‌و سه‌ركوتكردنه زۆره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنای سه‌لماندی كه چاكسازی له سیستمی سیاسی جیهانی عه‌ره‌بیدا زۆر قورس و ئه‌سته‌مه، گه‌نجه‌كان چاره‌سه‌ر له ئاراسته توندڕه‌وییه‌كاندا ده‌بینن، له‌ناویاندا دروستكردنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به دڵنیاییه‌وه گه‌شبینییه‌ك هه‌یه به‌وه‌ی كه‌داعش له پاشه‌كشه دایه و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌توانرێت ئه‌و ئاسته‌نگه تێكبشكێنرێت، له عێراق و سوریا هه‌ندێك ناوچه‌یان لێ پاك كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوسه‌ر وایده‌بینێت نه‌خۆشی سه‌ركوتكردنی هاوڵاتیان له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا واده‌كات خاكێكی به‌پیت بێت بۆ به‌رده‌وامیی داعش.