هونەرمەندی میسری لەیلا علوی،نەشتەرگەری تواندنەوەی چەوری بۆ لەشی نەکردوە

0

نوچە.نێت

 

ئەکتەری میسری بەناوبانگ لەیلا علوی رایگەیاند” کە بە ماوەیەکی کەم کێشی لەشی دابەزاندوە”.

لەیلا لە بەرنامەی “الشريان” کە راگەیاندکار داود شریان پێشەکەشی دەکات، نهێنی کەمکردنەوەی کێشی لەش ئاشکرا دەکات و دەڵێت” بە پێی بەرنامەی رێجیم کردن لە ساڵی ٢٠٠١ بۆ ماوەی ٨ مانگ بەردەوام خواردنێکم دەخوارد کە لەدەرەوەی ووڵات بۆم دەهات، لەوماوەیەدا ١٦ کیلۆم دابەزاندوە”.

ئەو هونەرمەندە ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەو بەهیچ شێوەیەک نەشتەرگەری تواندنەوەی چەوری نەکردوە بەڵکو تەنیا بەوخواردنانەی کە پێشتر باسم کردوە توانیومە کێشم دابەزێت”.

وتیشی: ئەو چەند کیلۆ گرامە کە دابەزیوم زۆر نیە ، ئەو رێگایەش من هەڵمبژاردوە زۆر ئاسانەو هەرگیز جارێکی تر کێش زیاد ناکاتەوە. 
dfghjkoo

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com