وەزیری ئابوری ئەڵمانیا: سنورەکانی ئەوروپا دابخەین ناچارین لە گەڵ خوشک و کچانی خۆمان هاوسەرگیری بکەین

0

نوچە-شفقنا

بە گوێرەی راشاتودەی، وەزیری ئابوری ئەڵمانیا لە لێکدوانێکدا رایگەیاندووە، ئەگەر سنورەکانی ئەوروپا بە رووی پەنابەران دابخەین، دەبێ لە داهاتوودا لە گەڵ خوشک و کچانی خۆمان ژیانی هاوبەش پێکبێنین.

ولفگانگ شوبیله وەزیری ئابوری ئەڵمانیا، لە وتووێژ لە گەڵ بڵاوکراوەی”دی زیت”گوتویەتی کە موسوڵمانانی کۆچبەر لە پێکهێنانی دۆخێکی کراوە و دەوڵەمەندکردنی باری کەلتوری و کۆمەڵایەتی یارمەتی ئەم وڵاتەیان داوە.

وەزیری ئابوری ئەڵمانیا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەگەر پێش بە هاتنی کۆچبەران بۆ ئەوروپا بگیردرێ، وڵاتانی ئەوروپی تەریک دەکەونەوە و لە وەها حاڵەتێکدا ناچارین لە گەڵ ئەندامانی بنەماڵەی خۆمان ژیانی هاوبەش پێک بێنن.

جێی ئاماژەیە کە دەوڵەتی ئەنجێلا مێرکل، بە هۆی پێشوازیکردنی لە شەپۆلی ئاوارە و کۆچبەرانی ساڵی رابردوو لە ژێر گوشاری ناوخۆ و دەرەوەدایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com