سەدر خوازیاری بەڕێوەچوونی  خۆپیشاندانی ملیۆن کەسییە لە دوای مانگی رەمەزان

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

سەرکردەوەی رەوتی سەدر داوا لە خەڵک و سەرکردەی حزب و لایەنەکانی ئەم وڵاتە دەکات، کە لە دوای مانگی رەمەزان، وەک کاردانەوە و نارەزایی دەربڕین سەبارەت بە گەندەڵی لە عێراق خۆپیشاندانی ملیۆن کەسی بەڕێوەببەن.

بە گوێرەی  کەناڵی سومریە، موقتەدا سەدر لە راگەیێندراوێکدا داوا لە نارازیانی هەمبەر بە گەندەڵی دەکات، کە نووسینگەی حزبەکان بە جێ بهێڵن و خۆیان بۆ خۆپیشاندانی ملیۆن کەسی لە دوای مانگی رەمەزان ئامادە بکەن.

سەدر هەروەها داواکارە کە لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سزای ئەو خۆپیشاندەرانە بدات کە پەلاماری دامەزراوە و شوینە گشتییەکان دەدەن.

لە راگەیێندراوەکەی سەدردا هاتووە، کە ئەگەر هەر کەس و لایەنێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بە نیازی ئەنجامدانی خۆپیشاندانن، دەبێ بە  شێوەی ئاشتیانە و هێمنانە بەرێوەببەن و خۆیان لە توندوتیژی بە دوور بگرن.

سەدر هەروەها دەڵێت، رێگە نادەین کە هێزە ئەمنییەکانی و دەوڵەت هێرش بکەنە سەر خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خەڵک.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com