نوچە-مهر
جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، لە وتارێکدا ئاماژەوە بەوە دەدات کە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا وئێران لە جێی خۆیەتی.
جۆن کێربی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژ لە گەڵ”القدس العربی”چاپی لەندەن، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جێی خۆیەتی دەڵێت: واشنتۆن دژ بەو رەفتارانەی ئێران لە ناوچەکە دەوەستێتەوە بە تایبەتی لە پەیوەندی لە گەڵ هەڕەشەی بۆ سەر هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە کەنداوی عەرەبی و پاڵپشتی کردنی نوێنەرانی خۆی لە سوریا و یەمەن.
کێربی ئەوەش دەخاتە روو، کە گەمارۆکانی سەر ئێران بە هۆی پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ، پاڵپشتی کردن لە تیرۆریزم و بەردەوامبوون لە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئەم وڵاتە لە جێی خۆیەتی.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتاکەی بەردەوامە لە بەرگری کردن لە ئاسایشی خۆی و هاوپەیمانەکانی .