نوچە-شفقنا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە سعودیە دەکات، دەربارەی لێدوانەکانی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، سەبارەت بە کۆکردنەوەی یارمەتی دارایی بۆ داعش روونکردنەوە بدات.
ئەحمەد جەمال، وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، وەها حاڵەتێک دەچێتە خانەی پێشێلکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش .
وتەبێژی وەزاەتی دەرەوەی عێراق راگەیاندووە، هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی گروپە تیرۆریستییەکان دەبێ بە ئاراستەی لەناوبردنی سەرچاوەکانی دارایی و فکریەتی نزیک لەوان بێت.
ئەحمەد جەمال، هەروەها بانگەشەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەبارەت بە حەشدی شەعبی رەتدەکاتەوە.