نوچه- ئاژانسه‌كان
دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی حسه‌ینی، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی عه‌ره‌بی له لوبنان، هۆشداریدا له‌وه‌ی مه‌ترسی تیرۆری ئێران بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب گه‌وره‌تره له مه‌ترسی تیرۆری داعش.
ئه‌و پیاوه ئایینیه‌ی شیعه له وته‌یه‌كیدا له كۆبونه‌وه‌یه‌كی موسڵمانانی به‌لجیكا، ئێواره‌ی هه‌ینی گوتی” ئه‌و مه‌ترسی تیرۆره‌ی كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كات و، رژێمی ویلایه‌تی فه‌قێ له ئێران له پشتیه‌تی، زۆر گه‌وره‌تره له‌و مه‌ترسییه‌ی داعش دروستی ده‌كات، چونكه ئێران ده‌وڵه‌ته و خاوه‌ن توانا و پرۆژه‌ی ترسناكه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان نه‌ك ته‌نها جیهانی عه‌ره‌بی”.
هه‌روه‌ها گوتی داعش و ئێران رۆڵی ” خراپه‌كاری راسته‌قینه له هه‌موو جیهان” ده‌گێڕن، چونكه دژی مرۆڤایه‌تین و دیكتاتۆریه‌تی ئایینی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
حسه‌ینی هۆشداریدا له ته‌ماع و فراوانخوازی تیرۆری ئێران بۆ ده‌وڵه‌تانی باكوری ئه‌فریقا، به تایبه‌تی مه‌غریبی عه‌ره‌بی، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه رژێمی ویلایه‌تی فه‌قێی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كاری تیرۆرستی چه‌كداری له مه‌غریب كردوه پێش ئه‌وه‌ی ریبات به په‌له ده‌رگا به روویدا دابخات و فراوانخوازییه‌كه‌ی بوه‌ستێنێت.
حسه‌ینی جه‌ختی له‌وه كردوته‌وه كه ” پرۆژه‌ی ئێران پشت به جیاكاری تایفه‌گه‌ری بێزراو ده‌به‌ستێت، هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كات، به تایبه‌ت كه شیعه‌ی سه‌فه‌وی هاوسۆزییان بۆ ئێران و ویلایه‌تی فه‌قێ زیاتره له هاوسۆزییان بۆ وڵاته‌كه‌یان”.