نوچه-روسیا توده‌ی
هه‌ریه‌ك له ئێران وتوركیا له هه‌وڵی تۆماركردنی دیوانی ” مه‌سنه‌وی” شاعیری سۆفیگه‌ری مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی رۆمی، له‌ناو كه‌له‌پوری رۆشنبیری هاوبه‌شی خۆیان له‌گه‌ڵ یونسكۆ بۆ كه‌له‌پور و شوێنه‌واری جیهانی ، ئه‌م بابه‌ته ئه‌فغانستانیشی وروژاند.
ئه‌فغانستان له میانه‌ی رازینه‌بوونی به تۆمار كردنی دیوانی مه‌سنه‌وی، له كه‌له‌پوری رۆشنبیری ئێرانی و توركیدا له به‌رده‌م یونسكۆ جه‌ختی له‌وه كردوه‌ته‌وه، كه رؤمی هه‌شت سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌فغانستان له‌دایك بووه.
وه‌ك باسده‌كرێت محه‌مه‌د كوڕی محه‌مه‌د كوڕی حسێن به‌هائه‌دین به‌لخی، ناسراو به جه‌لاله‌دینی رۆمی له شاری به‌لخی خوراسان له ئه‌فغانستان، له ساڵی 1207 له‌دایك بوه، ئه‌و كوڕی دایك‌و باوكێك بوه كه به زمانی فارسی دواون، دیوانی “مه‌سنه‌وی”یشی به زمانی فارسی نوسیوه.
نوسین و هۆنراوه سۆفیگه‌رییه‌كانی كه به زمانی فارسی نوسیونی، كاریگه‌رییه‌كی فراوانی له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی به‌جێهێشتوه، به تایبه‌تی له‌سه‌ر كلتور و رۆشنبیری فارسی و ئۆردو و به‌نگالی و توركی، له‌م سه‌رده‌مه‌شدا هه‌ندێك له كاره‌كانی بۆ چه‌ندین زمان وه‌رگێڕدراون و ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره و فراوانییان به‌دوای خۆیدا هێناوه.