نوچه- گاردیان
رۆژنامه‌ی گاردیان ده‌ڵێت، به‌ڵگه‌نامه‌ی نوێ ئاشكرا بوون كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می جیمی كارته‌ر، رێگه‌ی خۆشكردوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خومه‌ینی له فه‌ره‌نساوه بۆ ئێران، له رێگه‌ی رێگری كردن له سوپای ئێرن بۆ كوده‌تای سه‌ربازی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، له‌و كاته‌ی خومه‌ینی له پاریس ژیاوه. ژماره‌یه‌ك نامه‌ی له رێگه‌ی نێوه‌ندگیرێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گۆڕیوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت كه واشنتن پلانه‌كه‌ی له‌بار نابات به تایبه‌ت گه‌ڕأنه‌وه‌ی بۆ تاران.
رۆژنامه‌كه باسی نامه‌كانی خومه‌ینی ده‌كات، بۆ به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران، ده‌ڵێت به به‌راورد به وتاره به‌هێزه‌كانی دژی ئه‌مریكا و ره‌خنه دوژمنكارانه‌كانی كه به ” شه‌یتانی گه‌وره” ناوی ده‌برد، نامه‌كانی به پێچه‌وانه‌وه ” به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاشتییانه بوون”.
زمانی دۆستانه
له یه‌كێك له نامه‌كاندا خومه‌ینی ده‌ڵێت ” باشتر وایه ئامۆژگاری سوپا بكه‌ن كه دوای شاپور به‌ختیاری سه‌رۆكوه‌زیران نه‌كه‌وێت. ده‌بینن كه ئێمه دوژمنی ئه‌مریكا نین له هیچ شتێك‌دا”.
له نامه‌یه‌كی تردا بۆ ئیداره‌ی ئه‌مریكا كه به نێردراوێكی ئه‌مریكیدا ناردویه‌تی، له هه‌مان مانگدا ده‌ڵێت ” پێویسته هیچ ترسێكتان نه‌بیت ده‌رباره‌ی نه‌وت، ئه‌وه دووره له راستییه‌وه كه ئێمه نه‌وت به ئه‌مریكا نافرۆشین”.
له نامه‌یه‌كی تریشدا خومه‌ینی ده‌ڵێت، ئه‌وان دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا نین له ئێران، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه بوونی ئه‌مریكا پێویسته له ئێران‌دا بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت و هه‌ژموونی به‌ریتانیا.
گفتوگۆی نهێنی
گاردیان ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سه‌ره‌ڕای وتاره دوژمنكارانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن خومه‌ینییه‌وه، به‌ڵام گفتوگۆ راسته‌خۆكان به‌رده‌وام بوو له نێوانییاندا، پێده‌چێت حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێستای ئیران به‌شدار بوبێت له‌و گفتوگۆ نهێنییانه‌دا، له‌و كاته‌دا ئه‌مریكا رازی بوه چه‌ك بداته ئێران له به‌رامبه‌ر ئازاد كردنی بارمته ئه‌مریكاییه‌كان له‌و كاته‌دا.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه، بوه‌ته هۆی توڕه‌بوونی سه‌ركرده ئێرانییه‌كان، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه‌عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران راستی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ره‌ت كردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ساخته‌ن.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له چاودێره‌كانه‌وه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه راست بن ئه‌وا هه‌ڕه‌شه له‌و ئه‌فسانه‌یه ده‌كات كه ده‌ڵێت، خومه‌ینی به توندی له دژی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا وه‌ستاوه‌ته‌وه، كه بۆ ماوه‌ی سێ ده‌یه به حه‌رامكراوی مایه‌وه هه‌تا دانوستانه‌كانی دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌م دواییه.