نوچە-ئیرنا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا گروپی داعش بە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ئاسایشی جیهان وەسف دەکات.
بە گوێرەی کەناڵی تەلەفزیۆنی فڕانس ئینفۆ، ئەشتۆن کارتەر لای وایە، کە داعش نەک تەنها ئەمن وسەقامگیری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستۆتە مەترسییەوە، بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەرتاسەری جیهان.
کارتەر دەڵێت:هەر بەم هۆیەشەوە بوو، کە ئەمریکا داواکاری بەرپرسانی عێراق بۆ یارمەتیدانی ئەم وڵاتە لە شەڕی دژی داعش قبوڵ کرد.
وەزیری بەرگری ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لەناوبردنی داعش بە کردەوە پێویستی بە هاوکاری کردەیی ونێودەوڵەتی هەیە.
ئەشتۆن بەڵێن وپابەندی وڵاتەکەی، بۆ وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانی ئەوروپی خۆی دووبارە دەکاتەوە و دەڵێت: داعش دوژمنی هاوبەشی ئەمریکا و ئەوروپایە و دەبێ بە لانی زۆرەوە توانای سەربازی خۆیان بۆ خێراکردنی تێکشکانی داعش بە کاربێنن.
کارتەر هەروەها باس لە پلانەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاککەرە سایبەریەکان دەکات و، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە پێنتاگۆن زیاتر لە ١٤٠٠ هاککەری دامەزراندووە، کە ئامانجی سەرەکییان دۆزینەوەی کەلێنە ئەمنیەکان لە تۆڕەکانی وەزارتی بەرگری ئەمریکایە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا لەم بارەوە رایگەیاندووە، کە یەکەم جارە ئەم پلانانە لە شێوەی بەربڵاو لە ئاستی دەوڵەتی فیدڕاڵی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.