موفتی سوننەكانی عێراق: حكومەت و میلیشیا شیعەكان تیرۆری سوننەكان دەكەن

0

نوچەنێت-خەلیج ئۆنلاین

موفتی سوننەكانی عێراق، رافع ریفاعی، دەڵێت حكومەتی عێراق و میلیشیای حەشدی شەعبی بە بیانوی شەڕی دژە تیرۆرەوە، كردەی تیرۆستانە لە هەمبەر سوننەكان ئەنجامدەدەن.

ریفاعی باسی فەلوجە دەکات “ئەوەی لە فەللوجە دەگوزەرێ وێرانكارییە بەناوی ئازادكردنەوە، چونكە میلیشیا شیعەكانی سەر بە ئێران رقیان لە خەڵكی فەلوجەیە و خوازیارن زیندەبەچاڵیان بكەن”.

موفتی سوننەکان پێیوایە کە “ئەو میلیشیا شیعانەی یارمەتی خكومەت دەدەن لە شەڕی فەللوجەدا، مەیلێكی تایفەگەرییانەیان هەیە و دەیانەوێ دانیشتووانی سوننە بكوژن و ناوچەكانیان تاڵان بكەن”.

ریفاعی لە درێژەی لێدوانەكەیدا كە رۆژی هەینی بڵاویكردەوە لەبارەی حكومەتی بەغداوە گوتویەتی “حكومەتدەسەڵاتی بەسەر وڵاتدا نەماوە و هەموو شتێك لەدەستی ئەو میلیشیایانەیە كە داردەستی ئێرانن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com