ئەمریکا لێدوانەکانی بان کی مۆن سەبارەت بە هەڕەشەی دارایی سعودیە پشتڕاست دەکاتەوە

0

نوچە-خبر انلاین

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لێدوانەکانی ئەم دواییانەی بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە گوشارەکانی سعودیە بۆ سەر ئەم رێکخراوە، لە پەیوەندی لە گەڵ رەشکردنی ناوی هاوپەیمانێتی ئیسلامی لە لیستی رەشی پێشێلکارانی مافەکانی منداڵان پشتڕاست دەکاتەوە.

مارک تونەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەیەو ەرایگەیاندووە: ئێمە هەڵوێست و لێدوانەکانی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پشتڕاست دەکەیەنەوە و پێمان وایە،  دەبێ رێگە بەم رێکخراوە بدرێ کە بە بێ هیچ ترس  وگومانێک ئەرک و چالاکییەکانی خۆی سەبارەت بە پشتگیریکردنی مافەکانی مرۆڤ و منداڵان راپەرێنیت.

بان کی مۆن، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد کە هۆی سڕینەوەی ناوی هاوپەیمانێتی ئیسلامی لە لیستی رەشی پێشێلکارانی مافەکانی منداڵان کە سعودیە سەرکردایەتی دەکات، گوشار و هەڕەشەی دارایی ئەم وڵاتە بووە بۆ سەر نەتەوەیەکگرتووەکان، لەم پەیووەندییەدا، سعودیە هەڕەشەی نەدانی پشکی خۆی لە بودجەی ئەم رێکخراوە کردبوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com