قاعیدە پشتگیری خۆی بۆ سەرکردەی نوێی تاڵیبان دەربڕی

0

نوجە-ئیسنا
سەرکردەی قاعیدە لە نامەیەکی دەنگیدا، سەرکردەی نوێی تاڵیبان پەسەند دەکات.
بە گوێرەی ئاژانسی کەناڵی هەواڵی ئاسیا، ئەیمەن زەواهیری، سەرکردەی قاعیدە لە نامەیەکی دەنگیدا کە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاو بۆتەوە، سەرکردەی نوێی تاڵیبانی ئەفغانستان پەسەند دەکات.
ئەیمەن زەواهیری لە دوای کوژرانی ئۆسامە بن لادن، سەرکردەی پێشووی قاعیدە لە پاکستان جێی ناوبراوی گرتەوە. بە گوێرەی راپۆرتەکان گریمانە دەکرێ کە زەواهیری لە ناوچە سنووریەکانی پاکستان و ئەفغانستان خۆی حەشار دابێت.
زەواهیری لەم نامە دەنگییەدا، کە ماوەکەی ١٤ خولەکە گوتویەتی: من وەک سەرکردەی قاعیدە بۆ جارێکی دیکە بەیعەتی نێوان تاڵیبان و قاعیدە دووبارە دەکەمەوە و ،هە وەک ئۆسامە بن لادن خوازیاری پەیرەوی موسوڵمانان لە ئیمارەتی ئیسلامیم.
هەیبەتوڵا ئاخوندزادە، چەند رۆژ دوای ئەوەی کە مەلا ئەختەر مەنسور، سەرکردەی پیشووی تاڵیبان بە هۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکاوە گیانی لە دەست دا، وەک سەرکردەی نوێی ئەم گروپە دیاری کرا.
لە کاتی بە دەسەڵات گەیشتنی زەواهیری وەک سەرکردەی قاعیدە، ئەم رێکخراوەیە زۆرێک لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی لە دەست داوە و ئێستا کەوتوونەتە ژیر دەسەڵات و کۆنتڕۆڵی داعش. هەروەها ژمارەیەک لە فەرماندەکانیشی جیا بوونەتەوە و چوونەتە ریزەکانی داعشەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com