نوچە-مهر
پالیوراوی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە، لە میانەی وتارێکیدا لە واشنتۆن بانگەشەوەی ئەوەدەکات کە دەبێت، ئەمن و ئاسایشی ئیسرائیل گەرەنتی بکەین و بە هەموو لایەکەوە لە دژی ئیسلامی توندڕەو بوەستینەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا، دۆناڵد ترامپ کە لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە خۆی وەکو دوا کاندیدی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە ناساندووەو دەڵێت: دەبێ پەرە بە هاوکاریەکانمان لە گەڵ ئیسرائیل بدەین و بۆ گەرەنتی کردنی ئاسایشی ئەم وڵاتە هەنگاو بنێنن.
ترامپ بە هۆی لێدوانی توندڕەوانەوەی بەناوبانگە، بە تایبەت کە پێشتر لە سەر قەدەغەکردنی هاوتووچۆی پەنابەرانی موسوڵمان بۆ ئەمریکا پێداگری کردبوو.