نوچە-رادیۆ فەرەنسە
هاوپەیمانیتی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر، بە سەرکردایەتی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە ناتوانێ هەواڵی برینداربوونی ئەبوبەر بەغدادی پشتڕاست یان بە درۆ بخاتەوە.بەم حاڵەشەوە کەناڵی تەلەفزیۆنی “السومریە”ی عێراق هەواڵی برینداربوونی سەرکردەی داعشی بڵا وکردۆتەوە.
السومریە پێشتر رایگەیاندبوو، کە ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکرەدی داعش رۆژی پێنج شەممە ٩ی حوزەیران بە هۆی هێرشە ئاسمانی هیزەکانی سەر بە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە نزیک سنووری سوریا بریندار بووە.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی سومریە نیوز بارەگاکانی فەرماندەیی داعش، لە میانەی ئەم هێرشانە کراونەتە ئامانج.
ئاژانسی رۆیتەرز، لە زاری کریس گارڤێر، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی رایگەیاندووە، لە ئێستادا هیچ بەڵگە یان نیشانەیەک بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی برینداربوونی بەغدادی لە ئارادا نییە.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا چەندین جار دەنگۆی کوژرانی “ابراهیم عواد سامرائی”ناسراو بە ئەبوبەکر بەغدادی بڵاو بۆتەوە.