لە دوو ساڵی رابردوودا نیو ملیۆن کەس لە خەڵکی موسڵ ئاوارەبوونە

0

نوچە-شفقنا

ڤیلیام سپێندلر، وتەبیژی کۆمیساریای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا و بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانی پارێزگای موسڵ، نزیک بە نیو ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەم ناوچەیە ئاوارە بوونە.

بە گوێرەی فورات نیوز، سپێندلر لە میانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە جنیف رایگەیاندووە: لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق لە کۆتایی مانگی رابردووەوە، کۆمیساریای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان، ناوی  زیاتر لە ١٤٠٠٠ ئاوارەی عیراق لە کەمپەکانی باکور و باشوری رۆژهەڵاتی موسڵ و لە سنورەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ عیراق تۆمار کردووە.

وتەبێژی کۆمیساریای پەنابەران ئەوەش دەخاتە روو، کە ئەم رێژەیە ئەو هەشت هەزار کەسەش کە گوازراونەتەوە بۆ کەمپی دیباکەی هەولێر لە خۆ دەگرێت.

ئەم بەرپرسەی کۆمیساریای پەنابەرانس دەڵێت:٨٢%ی بنەماڵە ئاوارەکانی لە موسڵ داهاتی پێویستیان بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی خۆیان نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com