وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئەوروپا دەکات

0

نوچە-انا

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران هەفتەی  داهاتوو گەشتێکی نوێی سەردانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەست پێدەکات

بو گوێرەی ئاژانسی ئانا، وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی بەشداری کردنی لە کۆنفڕانسی”نێوانگیرانی شەرە چەکداریەکان و ئەکتەرەکانی وتووێژەکانی ئاشتی” کە بڕیار وایە رۆژانی ١٤ و ١٥ی حوزەیران لە ئۆسلۆ بەرێوەبچێت، سەردانی ئەوروپا دەکات.

بە گوتەی باڵوێزی ئێران لە ئەڵمانیا، وەزیری دەرەویە ئێران لە سەردانێکی فەرمی دواتر سەردانی بەرلین دەکات.

بە پێی ئەم راپۆرتە، هەر یەکە لە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بەشداری ئەم کۆنفڕانسە دەبن. چاوەڕوان دەکرێ زەریف لەم سەردانەیدا لە گەل دبکلۆماتکارانی ئەوروپا و ئەمریکا دیدار و گفتوگۆ بکات.

تاوتوێ کردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی ئەتۆمی و، بابەتە ناوچەییەکان تەوەری دیدار و چاوپێکەوتنەکانی زەریف و بەرپرسانی ئەوروپی دەبێت.

هەروەها بڕیار وایە، زەریف لە گەڵ فرانک شتاین مایێر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com