نوچه- ئاژانسه‌كان
خۆپیشانده‌ره توڕه‌كانی عێراق، له ژماره‌یه‌ك له پارێزگاكانی باشوری عێراق ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه هێرشییان كرده سه‌ر وێنه‌ی هه‌ردوو رابه‌ری یه‌كه‌م و دووه‌می شۆڕشی ئیسلامی ئێران خومه‌ینی و خامنه‌یی، هه‌روه‌ها باره‌گاكانی ئه‌و حیزبانه‌ی به هاوسۆزییان بۆ ئێران ناسراون، به تایبه‌تی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی.
وێنه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه زۆره‌ی، كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وێنه‌ی خومه‌ینی و خامنه‌یی رابه‌رانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و، باره‌گای حیزبه عێراقیه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بوه‌ته‌وه، خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در پێیانوایه ئه‌و حیزبانه دژی چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵین له عێراق.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هێرش كردنه سه‌ر باره‌گا حیزبییه‌كان، له باره‌گاكانی باشوری عێراق نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆكی حیزبی ده‌عوه، هیرشی كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به ” ده‌ستدرێژی تاوانكاری كه كۆمه‌ڵێك ئاژاوه‌گێڕ پێیهه‌ستاون” وه‌سف كرد.
مالیكی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، خۆپیشانده‌ره توڕه‌كانی به‌وه وه‌سف كرد كه ” مافیای پاسه‌وانی كۆماری و فیدایی سه‌ددامن”.