نوچه- كه‌ناڵی ته‌غیر
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی باس له ده‌ستدرێژیكارییه‌كان بۆسه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی فه‌لوجه ده‌كه‌ن، هانی لێدوانی به‌رپرسه عێراقییه‌كانیشیدا، بۆ پاراستنی خه‌ڵكی سڤیل و لێپرسینه‌وه له ده‌ستدرێژكاران.
مارك تۆنه‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به چڕی چاودێری حكومه‌تی عێراق ده‌كات، كه چۆن ده‌توانێت كاره‌كان بخاته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی و راسته‌قینه‌ی خۆی.
هه‌روه‌ها ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كانی به‌غدای كرد كه بوه هۆی كوژران و بریندار بوونی ده‌یان كه‌س.
مارك تۆنه‌ر دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مریكا پشتیوانی ته‌واوی خه‌ڵكی عێراق ده‌كات له جه‌نگی دژی داعشدا.