نوچه- خه‌لیج ئۆنلاین
له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسه عێراقییه‌كان، بۆ به‌شداری كردنی حه‌شدی شه‌عبی، له جه‌نگی گرتنه‌وه‌ی فه‌لوجه و رۆڵی ته‌نها له گه‌مارۆدانی شاره‌كه و پێشكه‌شكردنی پشتیوانی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كاندا هه‌بێت، به‌ڵام پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م میلیشیایانه گه‌یشتنه ناو شاره‌كه.
ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی نه‌قیب له پۆلیسی فیدراڵی له لێدوانێكیدا بۆ خلیج ئۆنلاین گوتی ” دوای ئه‌و تاوانكارییه گه‌ورانه‌ی میلیشیا شیعه‌كان، له به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی سڤیلی فه‌لوجه ئه‌نجامیاندا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه به‌رزبوونه‌وه كه داوای دوورخستنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبییان ده‌كرد له شاری فه‌لوجه، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی په‌نایان برد بۆ ئه‌وه‌ی كه به جلی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به هه‌ررێگایه‌ك بێت بچنه ناو شاره‌كه‌وه”.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت هه‌روه‌ها گوتی ” په‌نا بردنی میلیشیا شیعه‌كان، بۆ خۆشاردنه‌وه له‌ژێر پۆشاكی هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌و میلیشیایانه چه‌ند سورن، له‌سه‌ر به‌شداری كردن له‌و جه‌نگه‌دا و ئه‌نجامدانی تاوانكاری له‌وانه‌ی پێشوو قێزه‌ونتر و تۆمه‌تبار كردنی هێزه ئه‌منییه‌كان پێیان”.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه‌هێزه ئه‌منییه‌كان كۆنترۆڵی ته‌واوی حه‌ی شوهه‌دای باشوری فه‌لوجه‌ی كردوه، به‌ڵام سه‌ریان سوڕماوه به‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییان له ریزه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كاندا بینیوه، به جلی پۆلیسی فیدرالییه‌وه و ده‌ستدرێژی و تاوانی بێڕه‌وشتانه‌یان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیل ئه‌نجامداوه و ژماره‌یه‌ك ماڵیشییان ته‌قاندوه‌ته‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی روویداوه به‌هۆی ده‌ست تێكه‌ڵكردنی ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌وه بوه له‌گه‌ڵ ئه‌و میلیشیایانه”.
سه‌باح كه‌رحوت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، ئێواره‌ی سێشه‌ممه داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد به خێرایی كار بكات بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر خه‌ڵكی فه‌لوجه له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، داواشی كرد حه‌شدی شه‌عبی له شاره‌كه بكشێنرێته‌وه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرایان بۆ بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها چاره‌نووسی ئه‌و 600 كه‌سه بێسه‌روشوێنه‌ی سه‌قلاویه و گه‌رما ئاشكرا بكرێت.
چاودێران پێیانوایه جه‌نگی فه‌لوجه زۆر ئاڵۆز بوه، دوورخستنه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیش ناكرێت ته‌نها له رێگای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نه‌بێت، ئه‌ویش له رێگه‌ی فشار خستنه سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ پاشه‌كشه پێكردنییان.