نوچه- خلیج 24
له كه‌ربه‌لا چه‌ندین خۆپیشاندان روویاندا و دروشمی دژی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێرانی‌یان ده‌وته‌وه، خۆپیشانده‌ران سور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت عێراقییه‌كان، به هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه یه‌كبگرن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی وڵاتییان گرتوه‌ته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كانی كه‌ربه‌لا، له میانه‌ی ئه‌و زنجیره خۆپیشاندانانه‌یه كه ژماره‌یه‌ك له پارێزگاكانی باشوری عێراقی گرتوه‌ته‌وه، داوای چاكسازی گشتی و پێكهێنانی حكومه‌تی ته‌كنۆكرات و كۆتایی هێنان به هه‌ژموونی حیزبه ئایینیه‌كان به‌سه‌ر ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌كه‌ن.
له‌و پارێزگایانه خۆپیشانده‌ران، دوێنێ هێرشییان كرده سه‌ر باره‌گاكانی حیزبی ده‌عوه و فه‌زیله و ره‌وتی ئیسڵاح و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، هۆشداری دا له‌و كارانه‌ی كه ئه‌و به ره‌فتاری هه‌ڵه‌شه و كاری تاوانكاری ناوی هێنان، كه دامه‌زراوه گشتییه‌كان و باره‌گای حیزبه سیاسییه‌كان به ئامانج ده‌گرن. له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا به‌ڵێنیدا به توندی له‌ڕوویان بوه‌ستێته‌وه.