نوچە-بی بی سی
باڵوێزخانەی ئێران لە ئەنقەرە، لە راگەیێندراوێکدا هۆشداری دەداتە موسافرانی ئێرانی کە لە چوونیان بۆ شوێنە گشتیی و قەرەباڵغەکانی شارەکانی تورکیا، خۆ ببوێرن.
لەم راگەیێندراوەی باڵوێزخانەی ئێران، داوا لە گەشتیارانی ئێرانی کراوە، کە بە لە بەرچاوگرتنی ئاگاداری و رێوشوێنە ئەمنییەکانی تورکیا، لە چوون بۆ شوێنە گشتیی و قەرەباڵغەکان خۆبەدوور بگرن.
باڵوێزخانەی ئێران لە تورکیا رایگەیاندووە، کۆنسوڵخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی ئەنقەرە ،ئەرزرۆم و ترابزۆن ئامادەییان هەیە لە کاتی تەنگەتاو و ئۆرژانسی یارمەتی هاووڵاتیانی ئێرانی بکەن.
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو بە هۆی دوو هێرشی تیرۆریستی، ژمارەک ژمارەیەک لە خەڵکی ئەم وڵاتە کوژراو و بریندار بوون.
بە گوێرەی راپۆرتەکان لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، رێژەی سەردانی گەشتیاران بۆ تورکیا دابەزیوە وهۆیەکەی سەرەکیشی تەقینەوە وهێڕشە تیرۆریستەکانی سەر ئەم وڵاتەن.