ئۆباما رەزامەندی خۆی لە سەر چالاکترکردنی رۆڵی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەربڕی

0

نوچە-رادیۆ فەردا
بەرپرسێکی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە رەزامەندی خۆی بۆ ئەکتیڤترکردنی چالاکیەکانی هێزەچەکدارەکانی ئەمریکا، لە پەیوەندی لە گەڵ هاوکاریکردنی هێزەچەکدارەکانی ئەفغانستان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان دەربڕیوە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت ئەم بڕیارەی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، بە مانای رێگەدانە بە سوپای ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی لە ئەفغانستان.
ئەم بەرپرسەی پێنتاگۆن جەختی لەوە کردۆتەوە، کە ئەم رەزامەندییەی ئۆباما بەو ماناش نییە کە هێزی ئاسمانی ئەمریکا بە شێوەیەکی درێژماوە تاڵیبان بکاتە ئامانجی خۆی.
بە گوێرەی رۆیتەرز، بە پێی ئەم سیاسەتە نوێێە، جەنەڕاڵ جان نیکلسۆن، فەرماندەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانسیان رێگە دەدات، کە سەربازانی ئەم وڵاتە بە شێوەی مەیدانی یارمەتی سوپای ئەفغانستان بکەن. تاوەکو ئێستا ئەمریکا تەنها هاوکاری هێزەتایبەتەکانی ئەفغانستانی کردووە.
باراک ئۆباما لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، بەرەبەرە ژمارەی هێزەکانی ئەمریکای لە ئەفغانستان کەم کردەوە. بە پێی ئەم سیاسەتەی ئۆباما، بڕیار وابوو ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ بگاتە ٥٥٠٠ کەس.
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز پێشتر رایگەیاندبوو، ئەم سیاسەتەیئ ئۆباما گۆڕانگاری بەسەردا دێت.
سوپای ئەمریکا بە فەرمانی باراک ئۆباما، لە رۆژانی رابردوودا مەلا مەنسور، سەرکردەی تاڵیبانی کردە ئامانج و لە رێگەی هێرشیکی ئاسمانییەوە لە ناوی برد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com