نوچە-شفقنا
بەرپرسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، وێڕای جەخت کردنەوە لەوەی کە بودجەی پێویستیان بۆ یارمەتیدان بە ئاوارەکانی عێراق نییە. خوازیاری یارمەتی و هاریکاری وڵاتانی جیهانە.
بە گوێرەی السومریە نیوز، جاسم محەممەد وەزیری کۆچ و کۆچبەران عێراق ولیزا گراند، رێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، وێڕای تاوتوێ کردنی دۆخی ئاوارە عێراقیەکان و رێکارەکانی یارمەتی کردنیان، جەخت لە پێویستی یارمەتی دارایی کۆمەڵگای جیهانی و رێکخراوەکە چالاکەکانی ئەم بوارە لە عێراق دەکەنەوە.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باس لەوە دەکات، کە یارمەتی دارایی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە رێکخراوەکاکانی چالاک لە عیراق ئەو دەرفەتە دەرەخسێنێت، کە بە شێوەیەکی باشتر یارمەتی ئاوارەکانی ئەم وڵاتە بدەن.
رێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، رایگەینادووە، بە هۆی نەبوونی یارمەتی دارایی بە گوێرەی پێویست، بودجەیەکی ئەوتۆیان بۆ هاریکاری کردنی سەرجەم ئاوارە عێراقیەکان نییە.
هەروەها گراند داواکارە کە وڵاتانی جیهان، بە تایبەت ئەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی دارایی عێراق دەکەن، لە یارمەتیدانی ئاوارەکانی عێراق و پشتیوانیکردنیان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی ئەم وڵاتە رۆڵێکی چالاکتریان هەبێت.