نوچه- عه‌ره‌بی جه‌دید
له كاتێكدا ده‌ستدرێژییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له هیچ كه‌سێك شاراوه نییه، له نێوه‌ندی ئیدانه كردنی ناوخۆییی و نێوده‌وڵه‌تی و داواكردنی رێكخراوه جیهانیییه‌كانی مافی مرۆڤ بۆ لێپرسینه‌وه لێیان، له ناو عێراقدا ده‌نگانێك به‌رز ده‌بنه‌وه كه داوای ده‌ركردنی یاسایه‌ك ده‌كه‌ن، بۆ سزادانی ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی به خراپ باسی میلیشیا شیعه‌كان ده‌كه‌ن و ناشرینییان ده‌كه‌ن.
عه‌لی له‌فته په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار له لێدوانیكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی ” پێویسته حكومه‌ت ئه‌و یاسایه‌ی له‌ناو یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111 ی ساڵی 1969 دا هه‌یه كارا بكاته‌وه، كه رێگه ده‌گرێت له سنوربه‌زاندنی راگه‌یاندنه‌كان بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانی و هێزه چه‌كداره‌كان”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ” چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی ناوخۆیی و بیانی و عه‌ره‌بی به‌كرێگیراو هه‌ن، ده‌یانه‌وێت راستییه‌كان بشێوینن، ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بشێوێنن و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به ته‌نیشت هێزه‌كانی عێراقه‌وه له جه‌نگه‌كان ده‌یدات به كه‌م سه‌یر بكرێن”.
داواشی له حكومه‌ت كرد ” ئه‌و یاسایانه‌ی له‌ناو یاسای سزادانی عێراقیدا هه‌ن و رێگه ده‌دات داواكاری گشتی، سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه تۆمار بكات، كارا بكرێنه‌وه”.
ئه‌مه له كاتێكدایه ده‌زگا راگه‌یاندنه نێوخۆیی و نیوده‌وڵه‌تییه‌كان، چه‌ندین ده‌ستدرێژی میلیشیا شیعه‌كانییان له فه‌لوجه ئاشكرا كردوه، له‌وانه هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگیر كردن و رفاندن و كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی سه‌دان ئاواره‌ی فه‌لوجه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه به‌ڵگه و راپۆرتی متمانه‌پێكراوییان لایه، سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ئاواره‌كانی فه‌لوجه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، جه‌نگی فه‌لوجه‌یان قۆستوه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌جندای تایبه‌تی خۆیان و ده‌سترێژییه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌نبار و حكومه‌ته خۆجێییه‌كه‌ی بۆ بوونی حه‌شدی شه‌عبی له جه‌نگه‌كه‌دا، له كاتێكدا زانیاری هه‌یه ده‌رباره‌ی چه‌ندین ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌ی.